دوو په‌رله‌مانتار سێكس له ده‌ستشۆری په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ilgiornale.it"ـی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه، "گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستكه‌وتووه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا دوو په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته ده‌رده‌كه‌ون، كه سێكس له ده‌ستشۆری په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكردووه، گرته‌كه به‌نهێنی له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه گیراوه".
رۆژنامه ئیتاڵییه‌كه ئاشكراشیكردووه، "ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره سه‌ر به دوو حزبی جیاوازن له بیر و بۆچوون، به‌ڵام به‌شێكن له هاوپه‌یمانی حكوومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار".
هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌كه ره‌تیكرده‌وه، گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاوبكاته‌وه و ته‌نیا ورده‌كارییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و راستی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاندووه، "یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له گرته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون، په‌رله‌مانتاری حزبی بزووتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره‌ی ئیتاڵییه كه به "M5S" ناسراوه".
H.B