یەکەم وێنەی کەعبەی پیرۆز لە زیادکردنێکی ئاشکرا فرۆشرا

وێنەگرەکە سیخووڕ بووە و بۆ هۆکارێک چووەتە شاری مەککە

K24 – هه‌ولێر:

یەکەم وێنەی شاری مەککە لە لایەن سیخوڕێکی هۆڵەندی گیراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی 212 هەزار پاوەند (270 هەزار دۆلار)، فرۆشرا.

سیخوڕەکەی هۆڵەندا ناوی کریستیان سنۆک هورگۆنس بووە و  وێنەکەش لە دەوروبەری ساڵی 1880 گیراوە.

سنۆک لە هۆڵەندا بڕوانامەی لە بارەی ئاینی ئیسلام هەبووە و وڵاتەکەشی ناردوویەتی بۆ شاری جەددە تاکو سیخووڕی بەسەر ئەو خێزانانە بکات کە خەڵکی ئیندۆنوسیا بوون و سەر بە چینی دەوڵەمەندو و ئۆرستۆکراتەکان بوون.

مەبەست لەم کارەش یارمەتیدانی کۆمپانیای رۆژهەڵاتی هیندی هۆڵەندی بوو کە دەیویست کارەکانی بۆ ئیندۆنوسیا بگوازێتەوە، جیا لەوەش، ئەو سیخوڕەی هۆڵەندا زانیاری لەسەر ئیسلام و وڵاتانی کەنداو کۆ دەکردەوە.

جیا لەو وێنەیە، سنۆک چەند وێنەیەکی مووسوڵمانانی گرتووە کە هاتوون بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

The Daily Mail

H.J