چیرۆکی دوو رزگاربووی تێکشکانی فڕۆکە ئەسیوپییەکە بزانە

شەش خولەک لە مردن دوور بوون

K24 – هه‌ولێر:

دوێنی یەکشەممە 10/03/2019 فڕۆکەیەکی ئەسیوپی لە ئاسمانی ئەو وڵاتە تێکشکا و بەهۆیەوە تەواوی سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی کە ژمارەیان 157 کەس بوو گیانیان لەدەستدا.

ئەنتۆنیس ماڤرۆپۆلۆس خەڵکی یۆنانە و بە پیاوە بە "چانسەکە" ناسراوە بەهۆی ئەوە دوێنی ئەویش یەکێک بوو لە سەرنشینانی فڕۆکە تێکشکاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو خولەک درەنگتر دەگاتە فڕۆکەخانە، رێگا نادرێت بچێتە ناو فڕۆکەکە.

ئەنتۆنیس لە کارمەندانی فڕۆکەخانە زۆر تووڕە دەبێت و ناڕەزایی دەردەبڕێت، بەڵام دوای شەش خولەک کە فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە، بێدەنگ دەبێت و لەبری ئەوە زۆر سوپاسگوزار بوو کە نەبووە یەکێک لە قوربانییەکان.

ئەو هاووڵاتییە یۆنانییە دەڵێت: "زۆر توڕە بووم چوومە ژووری پۆلیسەکان، دواتر پۆلیسەکە پێی وتم، ناڕەزایی دەرمەبڕە بەڵکو سوپاسگوزار بە چونکە فڕۆکەکە دیار نەماوە".

یەکێکی دیکە لە رزگاربووان پیاوێکە بە ناوی ئەحمەد خالید، بەهۆی ئەوەی گەشتی فڕۆکە دووەمی لە دوبەی دواکەوتبوو، گەشتەکەی هەڵوەشابووەوە.

19 لە قوربانیان کارمەندی حکوومەت ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بوون و هاوشێوەی تەواو سەرنشینانی دیکە هیچ کامیان رزگاریان نەبوو.

ئەنتۆنیس ماڤرۆپۆلۆس و ئەحمەد خالید
ئەنتۆنیس ماڤرۆپۆلۆس و ئەحمەد خالید

News.com.au

H.J