هه‌ولێر به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ خولی نایابی عێراق روویكردۆته به‌غدا
شاندی یانه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌كره‌م سه‌لمان به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی دیوانییه له خولی نایابی عێراق گه‌یشتونه‌ته به‌غدا، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 4:00ـی سبه‌ی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌فته‌ی رابردوو دوای 7 یاری كۆتاییان به رێكۆرده خراپه‌كه‌ی هێنا و به بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی حوسێن گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان و بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ولێرییه‌كانبه وره‌یه‌كی به‌رز روویانكردۆته به‌غدا.
یانه‌ی هه‌ولێر و دیوانییه له قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ له یاریگه هاتنه ده‌ره‌وه، له مێژووی خۆیاندا 3 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 2 یاری بردۆته‌وه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له كۆی 27 یاری، 8 بردنه‌وه، 8 به‌رامبه‌ربوون و 11 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 32 خاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دیوانییه به 30 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.