به وێنه.. زیانه‌كانی ره‌شه‌با له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، به هۆی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌بایێكی به‌هێز، كه زۆر ناوچه‌ی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی گرته‌وه، زیانی زۆر به‌ر ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به گشتی و سه‌نته‌ری قه‌زای رانیه به تایبه‌ت، كه‌وت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی گرته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری دره‌خته‌كان قرتان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و دره‌ختانه‌ی له نێوان جووت سایده‌كانی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان روێندراون، ئه‌مه‌و وێڕای زیانگه‌یاندن به دارته‌لی كاره‌با و تابلۆی ریكلامه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ره‌شه‌بایێكی به‌هێز، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و باوبۆران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانیی گرته‌وه، به‌و هۆیه‌وه جگه له زیانگه‌یاندن به تۆڕی كاره‌با له هه‌ندێ شوێن، هه‌روه‌ها زیانی به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش گه‌یاند.
H.B