شۆفێریی ژنان له پیاوان باشتره
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه كه ده‌یسه‌لمێنێ ژنان له شۆفێریدا له پیاوان باشترن، ئامارێكی فه‌رمی بریتانییه كه پشتی به داواكاریی كۆمپانیایه‌كی پشكنینی بینین به‌ستووه.
له‌و ئامارانه‌دا ده‌ركه‌وتووه، 400 هه‌زار پیاو له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا شۆفێرییان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ته‌نا 166 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌و مافه‌یان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و خراپترین شۆفێره‌كانیش ئه‌وانه‌یان بوون كه له ته‌مه‌نی 26 ساڵاندان.
جگه له‌وه‌ش پیاوان 23 هێنده‌ی ژنان زیاتر، به‌هۆی لێخوڕینی مه‌ترسیداره‌وه رووبه‌ڕووی راوه‌ستان بوونه‌ته‌وه. پیاوان به‌هۆكاری جۆراوجۆر شۆفێرییان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، له‌وانه به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و خواردنه‌وه كهولییه‌كان.
پیته‌ر و‌لیامز، له یانه‌ی شاهانه‌ی بریتانی بۆ ئۆتۆمبێل، تووشی سه‌رسوڕمان بووه به‌و ژماره زۆره‌ی شۆفێران به‌گشتی كه رێگه‌ی شۆفێرییان لێگیراوه، به‌ڵام له‌وه تێده‌گات بۆچی ژماره‌ی پیاوه‌كان زۆر له سه‌رووی ژنانه‌وه‌یه و ژماره‌ی پیاوان زیاترن.
گوته‌بێژێك له په‌یمانگای شۆفێریی پێشكه‌وتوو ده‌ڵێت: "ئه‌و ژمارانه‌ی له تۆماره فه‌رمییه‌كاندان له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی په‌یمانگاكه‌ش وه‌ك یه‌كن، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رنجی ته‌واومان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌و سه‌رپێچیكارانه بێت، ئه‌وانیش ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 26 ساڵاندایه.