به فهرمی، ئهنجوومهنی لالیگا وادهی نوێی لالیگا ڕهتدهكهنهوه
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا وادەی بەڕێوەچوونی یاری کلاسیکۆی نێوان ریال مهدرید و بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە.
دوای ئەوەی بە هۆی گرژییەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا و لە سەر داوای حكوومهتی ئیسپانیا یاری کلاسیکۆی چوونی لالیگا کە بریار وابوو 26ـی ئەم مانگە لە یاریگەی کامپ نۆ لە هەرێمی کەتەلۆنیا بەڕیوەبچێت بۆ 18/12/2019 دواخرا و هەردوو یانەش لەسەر ئەم وادەیە کۆک بوون، بەڵام ئەنجومەنی لالیگا ئەم وادەیە رەتدەکاتەوە و لە دادگای وەرزشی وڵاتەکەیان داوای پێداچونەوەی ئەم بریارە دەکات.
ئەنجوومەنەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان لە بەر باری ئابووری و بەرێوەچوونی یارییەکانی کۆپا دێل رای دژی ئەم بریارەن و داواکاریشن لە دادگای وەرزشی وڵاتەکەیان ئەم وادەیە پەسەند نەکات.