سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا.
لە پەیامەکەدا هاتووە: ”پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم، هيوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو“.
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا، توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆخۆی مسۆگەر بکات.
لە کاتی جەنگ دژ بە داعش، بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وەک شارەداری لەندەن سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و هێزەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردووەتەوە.
H.J