هه‌سه‌ده: دیمه‌شق خه‌ڵك له‌ دژمان هان ده‌دات

ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شارۆچکەی شحێل لە پارێزگای دێرزوور بە سەرکەتوویی ئەنجام دراوە

K24 – هه‌ولێر:

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەسەدە بە نیازە ئەو کەسانە ئازاد بكات، کە بە تۆمەتی ئەندامیەتی داعش لە پارێزگای دێرزوور دەستگیری کردوون.

مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدەش رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە شارۆچکەی شحێل لە پارێزگای دێرزوور بە سەرکەتوویی ئەنجام داوە و زیاتر لە 20 کەسیشیان دەستگیر کردووە.

مستەفا بالی هەروەها گوتی: حکوومەتی سووریا خەڵکی ناوچەکانی دێرزوور لە دژی هێزەکانیان بۆ خۆپیشاندان هان دەدات و هەوڵی دروستکردنی ئاڵۆزی لەو پارێزگایە دەدات. 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a0377af5-ac9e-4fc4-87a5-2bbe488f526e/051619CHP.ism/manifest