هەورە بروسکەیەکی بەهێز دڵی کەسێک لە کار دەخات

هەورە بروسکەکە لێی دەدات و دەستبەجێ دەکەوێت

K24 – هه‌ولێر:

لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا، پیاوێک هەورە بروسکە لێی دەدات و دەستبەجێ دەکەوێت.

پیاوەکە لەگەڵ دوو سەگەکەیەتی کاتێک بروسکەکە لێی دەدات و لەگەڵ لێدانەکەش، دڵی لەکار دەکەوێت.

چەند کەسێک زوو بە فریای دەچن و بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی دڵی، CPRی بۆ ئەنجام دەدەن و خۆشبەختانە دەتوانن ژیانی بۆ بگەڕێننەوە. دواتر پەیوەندی بە ئەمبوڵانس دەکەن و بۆ نەخۆشخانەی دەگوازنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، هەورە برووسکەکە هێند بەهێز بووە، چاڵێکی لە نزیک پیاوەکە دروست کردووە.

کەسەکە دووچاری شکانی پەراسوو و ئێسک بووە، پێستی سوور بووەتەوە و چاوەکانی هەڵئاوسان، بەڵام ژیانی پارێزراوە.

H.J