خالید شوانی: لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته قۆناغی بڕیاردان
K24 – كه‌ركووك:
ئەمڕۆ بە چاودێری یونامی لە بەغدا ده‌ستكرایه‌وه به کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئاسایکردنەوەی کەرکووک.
له‌و باره‌یه‌وه خالید شوانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك، رایگه‌یاند، زیاتر لە سێ مانگە بە چاودێری یونامی و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا و بە ئامادبوونی نوێنەری پارتی دیموکراتی كوردستانیش زنجیرەیەک کۆبونەوەمان ئەنجامداوە.
گوتیشی: ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه بۆ ئاساییکردنەوە و چارەسەری باردۆخی سه‌ربازی، ئەمنی، ئیداری و کێشەی زەوییه کشتوکاڵییه‌کانی کەرکووكه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیش خالید شوانی رایگه‌یاند، کۆبوونەوەکان هەنگاوی گرنگیان بڕیوە بە تایبەتی لە مەلەفی عەسکەری وئەمنیدا و گەیشتوونه‌تە قۆناغی بڕیار دان.