كاندیدی كورد بۆ پۆستی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك بناسه
K24 – هه‌ولێر:
شاندی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه و گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ راگه‌یاندنی ناوی كاندیدی پۆستی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك و به ره‌سمی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌باریان وه‌ك كاندیدی لیستی برایه‌تی بۆ پۆستی پارێزگار راگه‌یاند.
له دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ی لادرا و راكان سه‌عید جبووری جێگری پارێزگار به وه‌كاله‌ت كرایه پارێزگاری شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی ناوی كاندیدی كوردیان بۆ پۆستی پارێزگاری شاره‌كه راگه‌یاند و بڕیاریشه، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و شاری به‌غدا بكات و ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و حكوومه‌تی عێراق یه‌كلا بكاته‌وه.
ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکووک:
ساڵی 1954 لە کەرکووک لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە.
1976 کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1978 تا 1992 فەرمانبەر بووە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی.
لە 1/8/1992 تا 1/8/1997 بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بووە لە کابینەی یەکەم و دووھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
کۆتایی ساڵی 1997 خۆی خانەنشین کردووە.
لە ساڵی 1998 لە کەرتی تایبەت کاریکردووە لەبواری ئەندازیاری.
لە ساڵی 1970 دەستی بە نووسین کردووە.
خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە
چەندین نوسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شار‌و شوێن و ئاوەدانی.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی 1992.
لە ساڵی 1992 تا 2001 جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە.
ساڵی 2001 تا 2003 سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە.
ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.
ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراقە.
ئەندامی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووکە.