چەند گەنجێک گەرمترین شوێنی جیهان دەستنیشان دەکەن
K24 – ههولێر:
کۆمەڵێک گەنجی کوێتی لە رێگەی چوونیان بۆ ناوچەی کازیمەی باکووری وڵاتەکەیان، سەلماندییان وڵاتەکەیان گەرمترین وڵاتی سەر رووی زەوییە و لە سۆشیال میدیا ئەزموونەکەیان بڵاوکردەوە.
ناوچەکە بیابانێکی وشکە و هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی تێدا نییە و خاک و خۆڵەکەی کەڵکی کشتووکاڵی نییە، بەگوێرەی پشکنینەکانی ئەو چەند گەنجەش، پلەی گەرمان لەو ناوچەیە، نزیکەی 70 پلەی سیلیزییە
H.J