ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له ناوچه شاخاویه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و داخرانی ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و رێگایانه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه، "ئاگاداری شوفێران و هاولاتیان دەکەینەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، سەرجەم رێگایەکانی دەربه‌ند - سەفین - هیران، هیران - شەقلاوە و زینەتیر - رانیە - شەقلاوە گیراون و شیاو نین بۆ هاتووچۆ".
هه‌وره‌ها پێشبینیش ده‌كات، "ئەگەری ئه‌وه هەیە لە کاتژمێرەکانی داهاتودا رێگای هەولێر - شەقلاوەش ئاستەنگی هاتووچۆی بۆدروست بێت".
بۆیە داوا لە هاولاتیان دەکات، "کە لەحالەتی زۆر پێویست نەبێت ئەم رێگایانە به‌كارنه‌هێنن، تا ئه‌و كاته‌ی بەفربارینەکە دەوەستێت و رێگاکان راده‌ماڵرێن".
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر بارین ده‌ستیپێكرد و پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سفر دابه‌زین.
H.B