ترەمپ: ماکرۆن سوکایەتیمان پێدەکات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لێدوانی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی دروستکردنی سوپایەک دژی ئەمەریکا بە "سوکایەتی" دەزانێت.
پێشتر ماکرۆن رایگەیاندبوو، ئەوروپا دەبێت سوپایەکی بەهێز و راستەقینە دروستبکات تاکو بتوانێت خۆی لە هەڕەشەکانی چین، رووسیا و ئەمەریکا بپارێزێت.
ترەمپ لە تویتێکیدا لە وەڵامدا دەڵێت: "سەرۆکی فەرەنسا پێشنیازی کردووە ئەوروپا سوپایەکی خۆی هەبێت تاکو خۆی لە چین، رووسیا و ئەمەریکا بپارێزێت".
دەشڵێت: "ئەمە سوکایەتییەکی زۆرە، بەڵام باشترە سەرەتا ئەوروپا بەشە پارەی ناتۆ بدات کە ئەمەریکا پارەیەکی زۆری تێدا خەرج دەکات".
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەو دوو سەرۆکە لە پاریس کۆببنەوە و باس لە پرسەکانی ئاسایشی ئەوروپا، سووریا و ئێران بکەن.
H.J