تره‌مپ بڕیارێكی نوێی دژی توركیا ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بڕیارێكی نوێی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی توركیا ده‌ركرد.
واشنتن سیستمێكی تایبه‌ت به سوودمه‌ندبوونی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندووی له هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و توركیاش وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، توركیا له لیستی وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو دوور بخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه سوودمه‌ند نه‌بێت له‌و ئیمتیازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌سته‌به‌ری كردوون.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، له ئه‌مڕۆوه ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت و ئه‌رێنی له رووی بازرگانییه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌وه‌ستێنێت.