توێژینەوەیەکی نوێ مژدە دەداتە ئەو پیاوانەی نەزۆکن

پێکهاتەیەکی نوێ ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی شێفیڵدی بەریتانی هەواڵێکی خۆش دەدات بەو پیاوانەی منداڵیان نابێت و دەڵێن ئەنجامەکان بۆ خۆشمان مایەی سەرسوڕمان بوون.

زانکۆکە توێژینەوەیەکی وردی لەسەر پێکهاتەیەک کە لە تەماتەدا هەیە کردووە کە رێژەی خێرایی و تەندروستیی قەبارەی سپێرم لە 60% زیاد  دەکات.

پێکهاتەکە لە لایکۆپین و هایدرۆکاربۆ پێکهاتووە و لە چەن جۆرێک لە میوەدا هەیە، بەڵام تەماتە رێژەیەکی زۆری لەو پێکهاتە لە خۆیدا هەڵگرتووە.

لەشی مرۆڤ زۆر بە کەمی لایکۆپین هەڵدەمژێت، ئەمەش وایکرد لە تاقیکردنەوەکە LactoLycopene بەکاربێت کە هەمان دەرهێنراوی سرووشتی لایکۆپینە و لە بازاڕەکان دەستدەکەوێت.

ئالان پاسێی، سەرۆکی بەشی پزشیکی زاوزێی زانکۆکەکە و لیزان ویلیامز، پسپۆڕی خواردن سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانیان کردووە. تاقیکردنەوەکەش لەسەر 60 کەس کراوە کە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 30 بووە. نموونەی سپێرم و خوێن لە هەموو ئەم کەسانە وەرگیراوە.

ForgetToday

H.J