خۆپیشانده‌رانی به‌سره 48 كاتژمێر بۆ پارێزگاری شاره‌كه‌یان دیار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی به‌سره، واده‌ی (48) كاتژمێریان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری شاره‌كه‌یان، "ئه‌سعه‌د عیدانی" ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، یاخود تاوانبارانی كوشتنی چالاكان و خۆپیشانده‌ران راده‌ستی یاسا بكات.
خۆپیشانده‌رانی به‌سره، به‌رپرسیارێتی كوشتن و ده‌ستگیركردنی چالاكانی خۆپیشاندانه‌كانیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی پارێزگاری شاره‌كه‌یان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و داوای ئه‌وه‌شیان كردووه، "عیدانی" له ماوه‌ی (48) كاتژمێری داهاتوودا خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، یان تاوانباران ده‌دات به ده‌سته‌وه، یاخود ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه، ئه‌گه‌ر به ده‌م داواكاریه‌كه‌یانه‌وه نه‌یه‌ت، گرژی خۆپیشاندانه‌كه‌یان ده‌كه‌نه سه‌رانسه‌ری.