كۆميسيۆن: زياتر له مليۆنێك ده‌نگده‌ر له رێى ئۆنلاينه‌وه له ناوى خۆيان دڵنيا بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان، دەرگای وەرگرتنی تانە لەسەر تۆماری دەنگدەران ده‌كاته‌وه.
له رێى ئينته‌رنێتيشه‌وه، رێژەی سەردانی هاووڵاتیان بۆ سايتى ره‌سمى كۆميسيۆن و دڵنيابوونه‌وه له ناو و شوێنى ده‌نگدانيان به رێژه‌ى له سه‌دا 56 زيادى كردووه.
واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان نزيك بووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش كۆميسيۆن واده‌ى بانگه‌شه‌ى ديار كرد.
له راگه‌يه‌ندراوێكى رۆژنامه‌وانيدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، كۆمسيۆن رايگه‌ياندووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نى كۆمسيارانى كۆمسيۆن بڕياريدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ليست و قه‌واره‌كان و پاڵێوراوان له رێككه‌وتى (5/9/2018) كاتژمێر (12:00)ى شه‌و ده‌ستپێبكات و تاوه‌كو كاتژمێر (08:00)ى سه‌ر له به‌يانى رێككه‌وتى (28/9/2018) بخايه‌نێت.