ئاڵوگۆڕی دهسهڵات له پۆستەکانی 5 وەزارەتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان کرا
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەمە بە راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی دۆستانەدا، ئاڵوگۆڕی دەسەڵات له وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کاروباری پێشمەرگە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و کارەبا کرا.
بهگوێرهی كارنامهی ئاڵوگۆڕهكه، دانا عەبدولکەریم دەسەڵاتەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شۆڕش ئیسماعیل دەسەڵاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە کەریم شنگالی، ئارامی حەمەی مینه دەسەڵاتەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە د. یوسف گۆران، ئالان حەمە سەعید دەسەڵاتەکانی وەزارەتی پەروەردەی لە پشتیوان سادق و کەمال محەمەد ساڵح دەسەڵاتەکانی وەزارەتی کارەبای وەرگرت.
وێڕای سووپاس کردنی وەزیرانی پێشوو، جەخت لە سەر پێکەوە کارکردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كرایهوه و هەموو لایەك راسپێردران، بۆ هەنگاونان بهرهو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنەیهكى تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکان بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوو لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و ئامانج رەحیم، سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
بڕیارە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵاتەکانیش تا کۆتایی ئهم هەفتەیه لە سەرجەم وەزارەتەکان كۆتایی بێت.
H.B