جێفری: له‌گه‌ڵ توركیا ناوچه‌یه‌كی بێ په‌یه‌ده راده‌گه‌یه‌نین
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا رابگه‌یه‌نن كه پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)ـی تێدا نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌نقه‌ره بڕه‌وێته‌وه".
جێفری له وتارێكدا كه له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی هاوبه‌شی 37 پێشكه‌شی كرد و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كرێكارانی توركی - ئه‌مه‌ریكی رێكخرابوو گوتوویه‌تی: "پێویسته ئێرانییه‌كان سووریا جێبهێڵن و بگه‌ڕینه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌ریكاش له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتووه‌ته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هاوبه‌شیی جیۆستراتیژی گرنگه و هێشتا له‌نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه و ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه پێویسته له‌پێناو پرۆسه‌ی سیاسی سووریا زۆر كار بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێویسته رژێمی سووریا ده‌ستبه‌رداری چه‌كی كیمیایی و ئه‌تۆمی ببێت و ئه‌و وڵاته‌ش نه‌بێته حه‌شارگه‌یه‌ك بۆ تیرۆریستان".
جێفری ده‌ڵێت: "توركیا ئه‌ندامی وڵاتانی دهستبهركاری رێككه‌وتنی ئهستانایه و ده‌نگی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی سووریایه كه گوزارشت له نیوه‌ی سوورییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگه و له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانمان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی یهكدهگریتهوه".