به فه‌رمی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا بۆ 2 یاری سڕ كرا
عوسمان دێمبلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ دوو یاری له لالیگا سڕ كرا و به‌مه‌ش له یاری كلاسیۆ بێبه‌ش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به تۆمه‌تی جنێودان به ناوبژیوان عوسمان دێمبلی بۆ دوو یاری سڕ كرد.
عوسمان دێمبلی دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی به‌شداریی له یاری رابردووی بارسێلۆنا له دژی سێڤییا كرد و له یارییه‌كه به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دێمبلی قسه‌ی ناشرینی پێ گوتووه، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه بۆ دوو یاری سڕكرا و به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئیبار و ریال مه‌درید به‌شداریی ناكات.