رۆژنامەنووسێکی ئەمەریکی باس لە کێشە سیاسییە مێژووییەکانی دۆزی کورد دەکات

"کورد هەم ناپاکی بەرامبەر کراوە و هەمیش خۆی ناپاکی لە خۆی کردووە"

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەنووس و نووسەری ناوداری ئەمەریکی، جۆناسان راندڵ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 باسی سیاسەتی ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە بەرامبەر بە کورد و مێژووی گەلی کورد دەکات.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌‌ كتێبێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی كورد به ‌ناوی "له‌دوای ئه‌و هه‌موو تاوانە، لێبورده‌یی چی" نووسیوە و له‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگەیاند: "كورد مێژوویه‌كی تاڵی هه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ش وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا و وڵاتانی دراوسێكانیان به‌رده‌وام ناكۆكیان له‌نێو كوردا قۆستۆتەوە‌ ".

ده‌شڵێت : "کورد هەم ناپاکی لەخۆی کردووە و هەم ناپاکیشی بەرامبەر کراوە".

لەبارەی سیاسەتی ئەمەریکا، راندڵ رایگەیاند: "ئەمەریکا هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوی بەرامبەر بە کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، ئەگەر رێگری راوێژکارەکانی نەبوایە، ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشایەوە".

ئەو رۆژنامەنووسەی ئەمەریکا کورد لە مەترسییەکانی بوون بە دەوڵەت لە ناو چەند هەرێم و دەوڵەتێکی بنچینەی کە بەرهەمی شۆڕشن ئاگادار دەکاتەوە و پێشی وایە گەلی کورد دیموکراسیخوازن.

 H.J