نامەیەک لە ئاسمانەوە بۆ ترەمپ دێتەخوارەوە
K24 – ههولێر:
پاکیجێکی رێکخراوی ناسا کە نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تێدابووە، لە ئاسمانی ویلایەتی نیو جێرسی دەکەوێتەوە خوارەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی، پاکێجێەکە بە پەڕەشوتێکەوە بەسترابوو و بەهۆی ئەوەی پەیامێکی بۆ ترەمپ تێدابووە، لە نزیک یاریگای گۆڵفی بێدمینیستەری ترەمپ کەوتۆتە خوارەوە.
دوای ئەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوە لەو نێردراوەی ئاسمان دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت کە تەنها یەک نامەی تێدایە و ئەویش لەسەری نووسراو: "ئەمە ئامێرێکی توێژینەوەی بۆشایگەری ناسایە نەک بۆمب!، ئەگەر نامەکە نزیک لە سەرۆکەوە کەوتەخوارەوە. ئێمە لە ناساوە هیوای گەڕێکی خۆشی یاری گۆڵفی بۆ دەخوازین".
ئەندازیارێکی ناسا بەو کارە هەستاوە و مەبەستی ناردنی پەیامێکی دڵخۆشکەر بووە بەڵام بەهۆی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
H.J