سكرتێری UN: هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ هه‌ولێر و به‌غدا هه‌لێكی مێژووییه
K24- هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كی پیرۆزباییدا به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان دڵنیایی خۆی له‌وه نیشان ده‌دات، كه سه‌ركردایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، گرنگییه‌كی زۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌بێت، كه رووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه:
جه‌نابى سەرۆك، بە خۆشحاڵییەوە ئەوپەڕی پیرۆزباييتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. بێگومانم دانایی و پڕئەزموونی و سەرکردایەتیتان، زۆر بە بەها دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی هەرێم دەبنەوە.
پێکهێنانی خێرای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی تۆکمەکردنی ئەو سەرکەوتنانەی لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە مەیدانی جەنگدا بەدەست هاتوون، کە تەنیا بە هۆی خۆبەختکردنی هاووڵاتیانی چاونەترسی هەموو پێکهاتەکانی عیراقه‌وه بوو. سەرەڕای ئەمانە، دۆخی دوای داعش، هەلێکی مێژوویی هێناوەتە کایەوە، بۆ دووبارە نوێکردنەوەى دیالۆگ، بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر بنیادنان لەسەر ئەو هەوڵە هاوبەشانەی دوای پەسندکردنی یاسای بوجەی فیدراليی ساڵی ٢٠١٩ خراونەتە گەڕ.
لە داهاتوودا و بە پێی ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق، نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر چەندین دۆسیە لە هەرێمی کوردستان.
H.B