قوتابخانەیەک لە کەلار مەترسیی داڕووخانی لەسەرە

چەند قوتابخانەیەک لە گەرمیان بۆ خوێندن ناشێن

K24 – هه‌ولێر:

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان چەندین قوتابخانە ھەن کە ھیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدا نییە، بەڵام بەھۆی نەبوونی قوتابخانەوە خوێندنیان تێدا دەکرێت.

قوتابخانەی زەماوەنگ کە ئێستا دەوامی تێدا دەکرێت، گەورەترین مەترسیی داڕوخانی لەسەرە. بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلاریش دەڵێ، بەھۆی نەبوونی شوێن ناچارین لێرە وانە بە قوتابییەكان بڵێینەوە و داواش دەكات لایەنی پەیوەندیدار ده‌كات، قوتابخانە لە سنوورەكەیان دروست بكەن.

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە 80 ھەزار قوتابی ھەیە، بەشێك لە قوتابخانەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە و پێداویستیی خوێندن ھەیە.

H.J