تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ئه‌نجام ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ـه‌وه كرد و باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه ده‌یه‌وێت دیدارێك له‌گه‌ڵی ئه‌نجام بدات.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا گوتی: "به‌ر له كه‌مێك په‌یوندیم به مه‌زڵوم عه‌بدییه‌وه كرد، ئه‌و كه‌سێك زۆر باشه.. ئه‌و سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد و جه‌ختی كرده‌وه، رێكخراوی داعش له چنگی دادگادایه".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش توانیویانه له گرتووخانه‌كان رابكه‌ن، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م توانراوه زۆربه‌یان ده‌ستگیر بكرێنه‌وه و گوتیشی: "ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری كوردمان رزگاركرد".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا مسته‌فا بالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی میدیایی هه‌سه‌ده له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، "به‌ر له كه‌مێك له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مه‌زلوم عه‌بدی پێشێلكارییه‌كانی توركیای به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته شیكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر به هه‌وڵێكی زۆر گه‌وره نه‌بوایه به‌دی نه‌ده‌هات".
عه‌بدی گوتیشی: "سوپاسی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ین، كه به هه‌وڵه‌كانی توانی هێرشه دڕندانه‌كه‌ی توركیا و گروپه جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان بوه‌ستێنێت".
GEN.Mazloum:
— Mustafa Bali (@mustefabali) October 23, 2019
2. We THANK President Trump for his tireless efforts that stopped the brutal Turkish attack and jihadist groups on our people.
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیداوه پارێزگاری له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بكات و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له بواره جیاوازه‌كاند پشتگیری‌یان بكات".
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و لێدوانانه، له تویتێكدا تره‌مپ سوپاسی مه‌زڵوم عه‌بدی كرد و هیوای باشی بۆ گه‌لی كورد خواست.
H.B
Thank you General Mazloum for your kind words and courage. Please extend my warmest regards to the Kurdish people. I look forward to seeing you soon. @mustefabali
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 23, 2019