هۆشداری ده‌درێته دانیشتوانی كه‌نار روباری سیروان
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لەڕێگەی کوردستان ۲٤ ـەوە ھۆشداری دەداته دانیشتوانی ئه‌و گوند و ئاواییانه‌ی دەکەونە کەناری ڕووباری سیروان، خۆیان لە ڕووبارکە بە دووربگرن، چونکە وه‌ك ئاشكرایكرد، له‌به‌ر په‌نگخواردنی ئاوێكی زۆر له‌ناو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، ده‌ستیان به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و به‌نداوه كردووه.
له‌كاتێكدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ رێژه‌ی دابارین زۆر زیادی كردووه و به‌مه‌ش زیاتر له 2 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان په‌نگی خواردووه، بۆ به‌لاوه‌نانی مه‌ترسییه‌كانیش به‌رپه‌سانی ئه‌و به‌نداوه ده‌ستیان به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه كردووه و له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له رووباری سیروان، هۆشداری ده‌ده‌نه هاووڵاتیانی نیشته‌جێی كه‌ناره‌كانی ئه‌و رووباره.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاشكرايكرد, "به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆر, رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان گلیداوه‌ته‌وه, به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، ئاستى ئاو به به‌رزی 8 مه‌تر زیادی كردووه, له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 2 ملیار مه‌تر سێجا ئاو هاتووه‌ته ناو به‌نداوه‌كه، بۆ رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانیش، به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاوه به‌رده‌ده‌ینه‌وه، چونكه ناتوانین له ئاستی دیاریكراو زیاتر ئاو له به‌نداوه‌كه‌دا بهێڵینه‌وه".
خانى داواشى له دانیشتوانی كه‌ناره‌كانی رووباری سیروان كرد خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی رووباره‌كه به‌دوور بگرن، چونكه به‌هۆی به‌ردانی ئاوه‌كه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له‌و رووباره‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له رۆژانی باران باریندا.
دەڤەری گەرمیان بەھۆی ھەڵکەوتە جوگرافیاکەی جیاواز لەناوچەکانی دیکەی کوردستان, زیاتر لەھەموو ناوچەیەک پێویستی بە درووست‌کردنی بەنداو و بەفیرۆ نەڕۆیشتنی ئاوی بارارانە. پسپۆرانی بواری کشتوکاڵيش دەڵێن: بە فیرۆ ڕۆیشتنی ئاوی ڕووبار و بارانی ناوچەکە, دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئایندەی کشتوکاڵ و ژینگەی گەرمیان.
له‌مباره‌شه‌وه کەنعان ميدحه‌ت, راگری کۆلێژی کشتوکاڵی کفری ئاشكرايده‌كات، "به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، وشكه‌ساڵی به گه‌رمیانه‌وه دیاره، به‌فیڕۆدانی ئاو ده‌بێته هۆی په‌كخستنی ره‌وتی كشتووكاڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاو هه‌بێت، ده‌توانرێت هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌ش بۆ كشتوكاڵ به‌كاربهێندرێن، كه تائێستا به‌كار نه‌هێنراون، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی سوودی ده‌بێت، به‌ڵكو رێگری له به بیابانبوونیش ده‌كات".
دوای بومەلەرزەكه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧ کە زیانی زۆری بە بەنداوی دەربەندیخان گەیاند, بەپرسانی بەنداوەکە ناتوانن وەک پێویست ئاوی بەنداوەکە گل بدەنەوە, لەکاتێکدا لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای دیالە زیاد لە ملوێنێک و 500 ھەزار دۆنم زەوی بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری پشت بەئاوی دەربەندیخان دەبەستن.
H.B