ئه‌شواق له ده‌ست جه‌لاده‌كه‌ی له مووسڵ رزگاری بوو له ئه‌ڵمانیا چاوی پێی ده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
کچە کوردێکی ئێزدی لە ئەڵمانیا ئەو داعشە دەبینێتەوە کە پێی فرۆشرابوو، كچە ئێزدییەكە ناوی ئەشواقە و ماوەی نۆ مانگ لە ژێر دەستی چەكدارانی داعشدا مابووەوە دوای رزگاركردنی بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كرابوو.
ئه‌شواق لە ئەڵمانیا لە شەقامی یەكێك لە شارەكان ھەمان ئەو داعشە دەبینێتەوە كە لە مووسڵ پێی فرۆشرابوو و بە شێوازێكی خراپ مامەڵەی لەگەڵ كردووە و دوای بینیینەوەی جارێكی دیكە ھەوڵی رفاندنی دەدات و بۆیە ئەشواق بەناچاری لە ئەڵمانیا دەگەڕێمەوە ھەرێمی كوردستان.
ئه‌شواق نۆ مانگ له ژێر ده‌ستی داعش ماوه‌ته‌وه و به هه‌موو جۆرێك ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دراوه، چه‌ندینجار كڕین و فرۆشتنی پێكراوه و دواتر توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بكات.
دواتریش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و وڵاته و له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌شواق له ژنه پاكیزه‌كانی دیكه‌ی ئێزدی جیاده‌كاته‌وه، جه‌لاده‌كه‌ی ئه‌و نه‌ك هه‌ر له عێراق، به‌ڵكو له ئه‌ڵمانیاش لێی نابێته‌وه و جارێكی دیكه له‌وێ چاوی پێی ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و جه‌لاده‌ی داعش، له شاری شتوتگاردی ئه‌ڵمانیا، چه‌ند جارێك رێگه به ئه‌شواق ده‌گرێت و ئه‌ویش به ناچاری له‌لای پۆلیس سكاڵا له‌سه‌ر جه‌لاده‌كه تۆمار ده‌كات، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌شواق بێهیوا ده‌كه‌ن، بۆیه به ناچاری له‌گه‌ڵ باوكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش له ژێر چادری كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ا. م