كەشناسی باری كەشوھەوای لە رۆژانی جەژندا راگەیاند

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەررایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای رۆژانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ھەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی دەمێنێتەوە. ئاسمانی ھەرێم لە ماوەی رۆژانی جەژندا ساماڵ دەبێت و لە یەكەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرمی روو لە بەرزدەبوونەوە دەكات.

كەشناسی راشیدەگەیەنێت، دووەم رۆژی جەژن پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە و سێیەم رۆژی جەژن پلەیەكی دیكە نزمتر دەبێتەوە و بۆ ماوەیەك پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان
راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان