وەزیری پێشمەرگە: هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبن

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا

K24 – هه‌ولێر:

وەزیرانی پێشمەرگە و بەرگری ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانیدا، نوێترین مەترسییەکانی ناوچەکە و گروپە توندڕەوەکانیان خستەڕوو.

شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: "داعش خەریکی خۆ رێکخستنەوەیە و جەنگی داهاتووی دژ بە داعش سەختر دەبێت".

راشیگەیاند: "هاوپەیمانان بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن".

لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گووتی: "زۆر بە هەستیارییەوە چاودێریی رەوشەکە دەکەین و لە کوردستان دەمێنینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەڵمانیا لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".