سییەکانی پیاوێکی جگەرەکێش دەبێتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زۆرترین کاردانەوەی هەبووە

K24 – هه‌ولێر:

سییەکانی پیاوێکی جگەرەکێش لە دوای مردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا دەهەنێت.

پیاوێک لە چین، لە تەمەنی 52 ساڵیدا دەمرێت و بۆ ماوەی 30 ساڵ جگەرەکێش بووە، بەڵام پێش مردنی داوای کردووە ئەندامەکانی لەشی ببەخشرێت.

کاتێک پزیشکان سییەکانی دەردەهێنن و دەیانەوێت بۆ نەخۆشێک بەکاری بهێنن، دەبین سییەکانی بەهۆی زۆر جگەرە کێشان تەواو بێ کەڵک بوون.

گرتە ڤیدیۆی دەرهێنانی سییەکانی ئەو پیاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە ولە کەمپینەکانی دوور کەوتنەوە لە جگەرە بەکار دێت؛ لە ماوەیەکی کەمیش، 25 ملیۆن بینەری هەبووە. بە بەڵگەیەکی روونیش دادەنرێت کە جگەرە چی بەسەر سییەکاندا دەهێنێت.

RT