ته‌رمی موسڵمانانی ھێرشه‌كه‌ی نیوزیلاند به‌خاك ده‌سپێردرێن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/3/2019 له نیوزیلاند ته‌رمی ئه‌و نوێژخوێنانه به‌خاك ده‌سپێردرێ كه له گوشتارگه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی مزگه‌وتێكی موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته كوژران و چه‌كدارێكی راستڕه‌وی توندڕه‌و 49 كه‌سی كوشت و 42 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد. سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند، جاسیندا ئه‌ردێرن به كرده‌یه‌كی تیرۆریستی ناوی برد.
له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان تێیاندا كۆبوونه‌ته‌وه، پۆلیس به چڕی پاسه‌وانی ده‌كات و ئاماده‌كاریش بۆ به خاكسپاردنی ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له‌و موسڵمانانه كراوه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ش له دایك بوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند گه‌یشتووه‌ته شاری كراسچێرچ و به جلوبه‌رگ و سه‌رپۆشی ره‌شه‌وه خه‌مبار له ته‌نیشت كه‌سوكاری كوژراوه‌كان وه‌ستاوه و گوتوویه‌تی: "قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش كردووه كاتێك پرسیوویه‌تی چۆن ده‌توانێ یارمه‌تیی نیوزیلاند بدات".
جاسیندا گوتوویه‌تی: "په‌یامی من به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه هاوخه‌می و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بووه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات".