له فه‌لوجه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر كوڕه كوردێك
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێك له شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار كه 40 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دووره. هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییه‌كی كورد كه له‌و شارۆچكه‌یه داده‌نیشێت، وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌دانی سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه. قایمقامی فه‌له‌وجه‌ش داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی روویداوه كۆمه‌ڵێك كه‌سی سه‌رخۆش دره‌نگانی شه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌و كورده كردوویانه و گوزارشت له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی فه‌لوجه ناكات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "هونه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، ژنێكی خه‌ڵكی فه‌لوجه‌ی هێناوه و له فه‌لوجه داده‌نیشێت، كه‌بابخانه‌یه‌كی هه‌یه له شه‌قامی 40 مه‌تری شارۆچكه‌كه، له كاتی كاركردندا جلوبه‌رگی كوردی ده‌پۆشێت، به‌ڵام به‌م دوواییانه چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و سوكایه‌تییان پێكردووه و دوای لێدانی داوایان لێكردووه خواردنگه‌كه‌ی دابخات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست فه‌وجی فریاكه‌وتنی ئه‌نبار، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون و پارێزگاری‌یان له خاوه‌ن خواردنگه‌كه كردووه و ده‌یپارێزن.
جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه له‌و رووداوه نیگه‌ران بوون و سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كوڕه كورده‌یان كردووه و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و داوایان كردووه لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت.