به ڤیدیۆ.. بایكۆتی كه‌لوپه‌لی توركی گه‌یشته په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی ئیتاڵی له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پاكێتێك چۆكۆلاته‌ی توركی ده‌خاته به‌رده‌م مێزی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
ئه‌نگێلۆ جیۆشا، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كان، پاكێتێك چۆكۆلاته‌ی به‌رهه‌می كۆمپانیا توركییه‌كان له ناوپه‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و دیارییه بۆ ئه‌و هاوكارانه‌مه كه چۆكۆلاته‌ی توركیا ده‌كڕن، ئه‌م چۆكۆلاته‌یه بۆ به‌رپرسانی تورك بگه‌ڕێننه‌وه كه ده‌ستیان به خوێنه"، ده‌شڵێت: "من دێمه پێشه‌وه، هیوادارم هه‌مووان چاو له‌من بكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه ئیتاڵییه، له دووره‌وه به توڕییه‌وه چۆكۆلاته‌كه هه‌ڵده‌دات و ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی، هاوڕێكانیشی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، وه‌ك پشتیوانییه‌ك چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌و كه‌سه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌بات، داوا له‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كات به هێمنی قسه بكات و پابه‌ندی ئه‌وه بێت له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دابنیشێت.
Il mio intervento in aula a #Strasburgo: qualche settimana fa la #Turchia regalava cioccolato ai parlamentari !!! Io non accetto regali da chi ha le mani SPORCHE del SANGUE del popolo CURDO !!! Guardate cosa ho fatto... siete d’accordo ??? #23ottobre pic.twitter.com/KpVqE1KMF3
— Angelo Ciocca (@AngeloCiocca) October 23, 2019