كه‌لار.. لە رووداویکی هاتووچۆ ژن و مێردێك گیانیان لەدەستدا
K24 - گه‌رمیان:
له رووداوی هاتووچۆدا، له‌سه‌ر ڕێگای نێوان کەلار ـ کفری ، 6 کەس برینداربوون، كه برینی دووانیان سه‌خت بوو و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لەدەست داوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23ی حوزه‌یرانی 2019 رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی گیانییان له‌ده‌ست داوه هاوسه‌ری یه‌كدین به‌ناوه‌كانی (عه‌دنان فه‌تاح محه‌مه‌د) و (سوهه‌یبە ئه‌حمه‌د سه‌عید).
رووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای کفری - ناحییەی سەرقەڵا بووه كه دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان دەبڵ و نیسان پاتڕۆڵدا بووه، لەئەنجامدا شۆفێر‌و سەرنشینێکی نیسان دەبڵەکە گیانیان لەدەستدا كه هاوسه‌ری یه‌كتر بوون.
هه‌ر له‌و رووداوه‌كه‌دا، منداڵێك و سێ سه‌رنشینی نیسان پاترۆله‌كه‌ش برینداربوون و بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید مه‌لا هه‌ژار كراون له كه‌لار.
چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداران كراوه و شۆفێری نیسان پاترۆله‌كه‌ش به بڕیاری دادوه‌ر و به گوێره‌ی مادده‌ی 24ی هاتووچۆ، به‌ندكراوه.