رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ: میلیشیاکان لە عێراق خۆپیشاندەران دەڕفێنن

رەخنە کە هێزە ئەمنییەکان دەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، هیومان رایتس ۆوچ ئاشکرای دەکات، دیاردەی رفاندنی خۆپیشاندەران لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان لە بەغدا بەردەوامە و  هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش بەکەمتەرخەم لەبەرامبەر رفاندن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن گرووپ و میلیشیا چەکدارەکان تۆمەتبار دەکات.

ئاشکراشی دەکات، چارەنووسی حەوت خۆپیشاندەر و چالاکوانی رفێندراو لە بەغدا دیار نییە.

سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن و خۆپیشاندەران داوای دوور کەوتنەوەی سەرجەم کاربەدەستانی عێراق دەکەن. بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەرانیش، ئەفسەرێکی سوپای عێراق سزای لە سێدەرانی بۆ دەرچووە.

H.J