مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوکردەوە

یادی 75 ساڵەی شکستی نازییەکانی ئەڵمانیا لە جیهان دەکرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 75 ساڵ بەسەر شکستی نازییەکانی ئەڵمانیا و کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، لەم رۆژەدا، رێز لەو ژن و پیاوانە دەنێم کە رێڕەوی سەدەی رابردوویان گۆڕی.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، قوربانییەکان و هەوڵدانی نەتەوە جیاوازەکان بۆ ئەنجامدانی خەباتێکی هاوبەش کە خاوەنی جیاوازی خۆیان بوون، هەرگیز لەبیر ناکرێت.