هاووڵاتییەکی کەرکووك لەتۆڕە کۆمەڵایه‌تییەکانه‌وه بە دوای ئۆتۆمبێلە دزراوەکەیدا دەگەڕێت
K24 - كه‌ركووك:
هاووڵاتییه‌كی پارێزگای كه‌ركووك، به‌هۆی نائومێدبوونی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌و شاره، له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به دوای ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌و هاووڵاتییه دانیشتووی شارۆچكه‌ی داقووقه له باشووری پارێزگای كه‌ركووك، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه و له فه‌یسبووكه‌وه داوای هاوکاری لەخەڵك دەکات تاکو بگاتە ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە.
زانا عیزه‌دین، دانیشتووی شارۆچکەی داقووقی سەر بەپارێزگای کەرکووکە و شەوی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە، كه ئۆتۆمبێله‌كه جۆری هیوندای بووە و تابلۆكه‌ی هه‌ولێره.
ئێستا ئەو هاووڵاتییە بڕی 1500 دۆلار (15 وه‌ره‌قه)ی وەك پاداشت دیاریکردووە بۆ هەر کەسێك کە هاوکاری بکات، تاکو بگاتە ئەو کەسانەی کە ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە.
بەوتەی زانا عیزه‌دین کە قسەی بۆ پەیامنێری کوردستان24 کردووە، په‌نابردنه به‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، لە نائومێدبوونی دێت لە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووك، چونکە رۆژانە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەدزرێت و لەتوانایاندا نییە ئه‌نجامده‌ران دەستگیر بکەن.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، ناوچه كوردستانییه‌كان و شاری كه‌ركووك، به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكان و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه، تا ئێستاش سه‌قامگیری ناوچه‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی جارانی و رێژه‌ی تاوانه‌كان له ناوچه‌كه زیادیكردووه.
قه‌زای داقووق، سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه و به دووری 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركووك و هه‌ر سێ پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، عه‌ره‌ب و توركمانی تێدا ده‌ژی.
ئ. م