سوپای تورکیا دەستی بە بۆردومانکردنی قامیشلۆ کرد

زیانی گیانی بەداوەوە بووە

K24 – هه‌ولێر:

پەیامنێری کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و هاوەنبارانکردنی شاری قامیشلۆ، هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید بووە و حەوتی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، گەڕەکی زەیتونە و گوندی سێ گرکا لە لایەن سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی قامیشلۆ گوازراونەتەوە.

ئەیاد عەبدولکەریم، پزیشک لە نەخۆشخانەی قامیشلۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە، برینی بریندارەکان زۆر سەختە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاشکراشیکرد، شەقامی مونیر حەبیب لە رۆژئاوای قامیشلو بۆردوومان کراوە و هێشتا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

H.J