رۆیتەرز: یاخییەکانی سووریا بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی تورکیاوە لە سەرێ کانی نزیک دەبنەوە

"بە گووتنەوەی " الڵە اکبر" هێرش دەکەنە سەر گوندە کوردییەکان"

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سەرێ کانی و گوندەکانی دەوروبەریان کردووە؛ دواتر، 20 ئۆتۆمبێلی سەربازیی تورکیا کە چەکدارە یاخیی و جیهادییەکانی سووریای تێدابووە، بە گووتنەوەی " للە اکبر" سنووری تورکیایان بەرەو سووریا بڕیووە و بە ئاڵای چەکدارە یاخییەکانی سووریا بەرەو سەرێ کانی دەڕۆن.

لەبارەی ئاماری قوربانییەکان، زانیاری جیاواز بڵاودەکرێتەوە. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، 23 شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و شەش چەکداری سووری سەر بە تورکیاش کوژراون.

ئەمڕۆ سێیەم رۆژە تورکیا بۆردومان و هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تاکو ئێستا هیچ رێگرییەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ وەستانی هێرشەکانی تورکیا نییە و بەهۆی ئەو هێرشانەش، هەزاران کەس ئاوارەبوون.

H.J