18 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران

دزییان لە ماڵان کردووە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری راگەیاند کە دزی جۆراوجۆریان لە شاری سلێمانی کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان پارە، جلووبەرگ و ماتۆرسکیلیان دزیووە و یەکێکیشیان هەڵگری چەک و کەرەستەی سەربازیی نایاسایی بووە.

دەقی راگەیندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

هێزەكانی بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 18 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەناو شاری سلێمانی چەندین تاوانی دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە بە جۆرێك

شەش تۆمەتبار دەستگیركراون كە دزییان لەماڵان كردوو لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی ئێستا بەندن بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ، كە :

یەكێك لەو تۆمەتبارانە پێشتر سزادراوە بۆماوەی 14 ساڵ و بە لێبوردنی گشتی ئازادكراوە .

دووان لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزییان هەبووە.

سێ‌ تۆمەتبارەكەی تریش هەستاون بەدزینی پارەو جلوبەرگ لەناو بازارەكاندا .

دە تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بە دزینی پارەو مۆبایل و جانتای ئافرەتان و دزینی مووەلیدەی گەورە .

یەك تۆمەتبار دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان كە تۆمەتبار هەستاوە بە دزینی ماتۆڕسكیل .

تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 21ی چەك و دەستیش گیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو ئامێرێكی بێتەل و سێ‌ پارچە چەقۆدا.

H.J