گرژی له په‌رله‌مانی كوردستان درووست بوو
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرتووه و په‌خشی راسته‌وخۆی كۆبوونه‌وه‌كه راگیراوه، وه‌زیره میوانه‌كانیش له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه.
گوتیشی: هۆكاری كێشه‌كه له‌سه‌ر مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له نێوان په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ درووست بووه و رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵیانداوه له یه‌كتر بده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی، هێڤیدار ئه‌حمه‌د و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، سیپان ئامێدی رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ناوبژیوانیان كردوون و نه‌یانهێشتووه له‌یه‌كتر بده‌ن.
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له كاتی قسه كردن له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی پله باڵاكان له هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیان بۆ درووست بووه، كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازی.