سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی سعوودی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد

دوایین پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ كرا

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین پێشوازی لە سامر سەبهان وەزیری دەوڵەتی شانشینی سعوودی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ كرا.