پڕۆژەی بەنداوی دێوانە كەوتووەتەوەكار
K24 - گهرمیان:
لەگەڵ باش بوون و بەرەوپێشچوونی دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان، چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە کوردستان کەوتوونەتەوە کارو یەکێك لەو پرۆژە گرنگانەش پرۆژەی بەنداوی دێوانەیە لە سنووری دەربەندیخان.
پرۆژهكه بەبڕی 24 مليار دینار، بنیاتنراوە واش بڕیارە لە ماوەی چوارمانگی داھاتوودا کارەکانی تەواوببیت، بەنداوەکەش دەبیتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی ههرێمی کوردستان.
ئامانج له دروستکردنی ئەم بەنداوە، بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری و زیادکردنی سەرچاوەکانی ئاوە لەناوچەکە، بەتایبەتیش دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لەقەزای دەربەندیخان.
ئەم بەنداوە بەنداوێکی گڵیە و بەرزی بەنداوەکە 42 مەترە، پانیەکەشی 260 مەترە و درێژی بەنداوەکەش 380 مەترە، بڕی تێچووی بەنداوەکەش 24 ملیار دینارە، به بهردهوامی و 24 کاتژمێر، زیاتر لە 200 کرێکار و ئەندازیار و شوفێر، کاری لێدەکەن، بەنداوەکەش بۆ گلدانەوەی ئاو پشت بە ئاوی باران دەبەستێت.
ئ. م