K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، هیچ شوێنێكی ئارام له سووریا نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، له سووریا شوێنێكی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نییه و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به دژایه‌تی رژێم ناسراون، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیای ئیتحادی و به‌رپرسانی باڵای ویلایه‌ته‌كان و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا. هاوكات له ئه‌ڵمانیا ده‌نگی ده‌ركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌رز بووه‌ته‌وه، كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تاوانكاری له وڵاته‌كه‌دا.
ده‌سته‌ی ئاماری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، 746 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین، له‌و ژماره‌یه 552 هه‌زاریان داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه و %95یان ئه‌و مافه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار