كوردستان 24 ناوی كاندیدان بۆ رێكخه‌ری گشتی و پۆسته ناوخۆییه‌كانی گۆڕان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
وادەی وەرگرتنی فۆڕمی كاندیدبوون بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و رێکخەری گشتی گۆڕان کۆتایی ھات، كوردستان 24 ناوی كاندیدان بۆ پۆسته‌كانی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی ناوخۆی حزبه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
كوردستان 24 له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو گۆڕانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، كه بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی، هه‌ریه‌ك له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و شۆڕش حاجی كاندیدن، سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، كه چانسی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی زیاتره بۆ پۆسته‌كه و پێشبینی ده‌كرێت دووباره هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی دووه‌م رێكخه‌ری گشتی گۆڕانه و له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، پێده‌چێت بۆ خولی دووه‌میش چانسی هه‌بێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ریه‌ك له عەدنان عوسمان و زمناكۆ جەلال كاندیدن بۆ پۆستی سكرتێری جڤاتی نیشتمانی.
كاندیدانی سكرتێری كاروباری باژێره‌كانیش، بریتین له ئاسۆ ره‌حیم و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا.
بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری ژووره‌كانیش، ده‌رباز محه‌مه‌د، كاردۆ محه‌مه‌د و گه‌یلان شێخ عومه‌ر كاندیدن.
بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ردوو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش، جه‌لال جه‌وهه‌ر تاكه كاندیده.
كاندیدانی سكرتێری كاروباری خه‌ڵك له بزووتنه‌وه‌كه، بریتین له عومەر حەمە حسێن (عومەری مریەم)، قارەمانی كۆیە، برزۆ مەجید، كاوەی مامە عەبە و مونیرە عوسمان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، بڕیارە رۆژی شەممە جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ده‌نگدانێكدا كاندیدان یه‌كلابكاته‌وه.
ئ. م