ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵە بە پێکهێنانی کابینەی نوێ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵه به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و ستایشی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی هەرێمی كوردستانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات.
له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی شاندێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌غدا، ئه‌ندامانی شانده‌كه راپۆرتێكیان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد و له راپۆرته‌كه‌دا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیووه به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها، ئه‌ندامانی شانده‌كه خۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جۆنتان كۆهین، نوێنه‌ری ئه‌مەریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه ستایشی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه رۆڵیان هه‌بووه لە باشتركردنی ره‌وشی عێراق.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌وه، ئه‌ندامانی شانده‌كه ئاشكرایان كرد كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش رزگاركراون، به‌ڵام شه‌ڕی داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه.
H.J