وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

"وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردووە"

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەك لە بارەی نووسراوێکی بڵاو دەکاتەوە کە ئاراستەی پارێزگای دهۆك کراوە و تایبەتە بە خەرجییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆك.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: ”پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن، ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆك داوای رەزامەندیی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا پارەکە خەرج بکرێت، بەڵام پارێزگای دهۆك وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە. بۆیە دواتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندیی وەرگیراو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک له‌ ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ ئاگادار کراوەتەوە".

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌، وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردووە، بەڵکوو تەنیا پارێزگای دهۆک لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.

ئ. م