پێنتاگۆن بە فەرمی زیانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق راگەیاند

زیانەکانی ئاشکرا کرد

K24 – هه‌ولێر:

وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئێران، 34 سەربازیان لە عێراق برینداربووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە چەند شوێنێک لە عێراق دادەمەزرێنێت.

دووپاتیشکردەوە کە ئەمەریکا لە عێراق دەمێنێتەوە و عێراق بۆ ئەمەریکا گرنگی خۆی هەیە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەمەریکا هێشتا بڕوای وایە کە داعش مەترسییە لەسەر عێراق و مەترسییەکانی هەر ماون.